عیلمە بەرزی و عیلمە ڕوحی میللەتە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  361 مشاهده
عیلمە بەرزی و عیلمە ڕوحی میللەتە
عیلمە مایەی نەسرەت و هەم فرسەتە
عیلمە رادیۆ و کارەبا و تائیرات
عیلمە کار و پیشەسازی ڕەحمەتە
عیلمە کەشفی کرد تەمامی کائینات
عیلمە دەرمانی نەخۆشی و غەفلەتە
عیلمە جەوهەر بۆ بەشەر وا دەردەخات
عیلمە گەر میللەت بخاتە عیززەتە
عیلمە گەر میللەت لە زیللەت بەربدات
شاهیدە بۆ خاکی چەند پڕ قیمەتە
عیلمە خەرافی و نەخۆشی چا دەکات
عیلمە دایم پڕ لە گەنجی حیکمەتە
عیلمە تاریکی جەهل ڕووناک ئەکات
عیلمە بینای ئاوەدانی و شەوکەتە
عیلمە دووڕ دەرکا لە بەحری کائینات
عیلمە زەڕڕەی بێنتە کایەی تاقەتە
جەهلە گەر میللەت لە ئەرزی ڕووببات
ئەو نەخۆشی و باری دەرد و میحنەتە
سامیتخلص عیلمە قوەتی شێر کز دەکات
عیلمە سەرچاوە و خودانی غیرەتە