ئازاری دووهەم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  421 مشاهده
یانزەی ئازارە، یانزەیی ئازار
چونە نەورۆز و گوڵزاری بەهار
ئۆمیدەوارین خوێن نەڕژێتەوە
ببێ بە مەرگی خوێنمژ و زۆردار
گولوکی باغان بە خوێن شین دەبوو
ئاوی خونچان بوو لەناو لالەزار
بەفر و خوێنی سوور سوخمەی قەندیل بوو
گوێچک کەڕ بووبوون لە ناڵەی ڕووبار
لەباتی باران ئاگر دەباری
لە کانی شاخان خوێن دەهاتە خوار
گەل فرۆش بێ «سامتخلص» بچتە گۆڕ نەوەک
کوردوستان بدەن بە زێر و دینار