ئازاری دووهەم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  436 بینین
یانزەی ئازارە، یانزەیی ئازار
چونە نەورۆز و گوڵزاری بەهار
ئۆمیدەوارین خوێن نەڕژێتەوە
ببێ بە مەرگی خوێنمژ و زۆردار
گولوکی باغان بە خوێن شین دەبوو
ئاوی خونچان بوو لەناو لالەزار
بەفر و خوێنی سوور سوخمەی قەندیل بوو
گوێچک کەڕ بووبوون لە ناڵەی ڕووبار
لەباتی باران ئاگر دەباری
لە کانی شاخان خوێن دەهاتە خوار
گەل فرۆش بێ «سامناسناوی ئەدەبی» بچتە گۆڕ نەوەک
کوردوستان بدەن بە زێر و دینار