بۆ بوونی یەکێتی قوتابیان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  492 بینین
سوپاس سەت سوپاس بۆ ئەو خودایەی
خوێن بوو قوتابی تۆی هێنا کایەی
یەکدی گرتن و ژیان و ژینەوەی
بڕوای یەکێتی و زندی بوونەوەی
لە بۆ خوێندن و ڕێی ئاوەدانی
پێشکەوتنی کورد مێژووی ئینسانی
هەر عیلم و خوێندن پەیامتان دەبات
بۆ هەبوەکانی کەون و کائینات
خوێندن یەکگرتن ئەی ڕۆڵەی شێران
دەتانبا بۆ مانگ بۆ ناو ئەستێران
یەکگر نین بۆیێ پەرش و ملکەچن
دەنا کەمتر نین لەوانەی دەچن
ڕۆڵانی شێرن هەر یەکدی گربن
تا هەر لە ژیندا زانا و نەمر بن
بخوێنن لە ڕێی ئازادی و ڕزگار
ببن بە مەرگی زوڵم و ئیستعمار
پەنجا ساڵە وا چاوەڕێتانە
لە ڕێی یەکگرتن لە بن پێتانە
ئاوتە خوازە سامناسناوی ئەدەبیی لێقەوماو
یەک بوونتان ببێ و ببینێ بەچاو