ڕۆلانم
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
653 مشاهده
خوێندنە میللەت ببینێ و چارە بۆ بێ چارەکان
دیل و سەرگەردان خەلاس کا زوو لەسەر سێدارەکان
خیرەت و مەردی ببەخشێ و پایەداری لاوی کورد
کۆشکی خوێنمژ بێنتە ژان و زوڵمەتی زۆردارەکان
***
جەهلە سەرچاوەی نەزانی و زیدی میللەت پەروەران
چوونە بەرگی خۆفرۆشی و پیاوی لۆرتی هەندەران
خوێندنە بڕوا لە مێشک و ناو دڵان جێگیر دەکا
چەک لەشان بۆ مافی کورد و چونە شاخ و سەنگەران
***
عیلمە گیانی ئادەمیزاد سولحی ڕۆژئاوا و هەڵات
چارەسەر بۆ چینی برسی و ئاوەدانی ناو وڵات
زەڕڕە بۆ ژیانی گەلان و نان و دانی میللەتان
جەهلە وەک شێران نەڕاندی و پاشی وەک ڕێوی هەڵات
***
سامیتخلص بەسیە چاو هەڵێنە دوژمنت وەک گورگی هار
وا لە کۆزی کوردی مەردت هاتە باغ و مێرخوزار
تۆ هەتاکەی وا لە خەودای بیر و هۆشت ون دەکەی
شەرمە بۆ تۆ گەر ئەدیبی خامە بێنە دەست و کار