کیژم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  644 مشاهده
بە چاوی تیژ و بەو دڵی پاکت
بە تێکۆشان و بیری ڕووناکت
سەرت بڵند کە ئەی کچی زانا
بنۆڕە شاخ و سامانی خاکت
ئەو خاکەی کەوا کە لێی خوڵقاوە
ئارەزووی باب و لاشەکەی داکت
دوژمن دەسووڕێ وا لە پشکنین
مێشک خۆرانی ڕۆڵەی زوحاکشخصت
بۆ ڕاکێشانی هەست و بڕوا و بیر
لە کانگەی نەوت و دان و خۆراکت
لەگەڵ لاوانی کەوا ناترسێن
ئازادی خواهی مەرد و چالاکت
هەستە تێکۆشە ئەی کچی ژیری
میدیا و پاشای ناودار و تاکت
«سامتخلصت» لە دڵی دوژمن هەر ماوە
میراتی لاوی مەرد و بێ باکت