کیژم
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
643 بینین
بە چاوی تیژ و بەو دڵی پاکت
بە تێکۆشان و بیری ڕووناکت
سەرت بڵند کە ئەی کچی زانا
بنۆڕە شاخ و سامانی خاکت
ئەو خاکەی کەوا کە لێی خوڵقاوە
ئارەزووی باب و لاشەکەی داکت
دوژمن دەسووڕێ وا لە پشکنین
مێشک خۆرانی ڕۆڵەی زوحاککەست
بۆ ڕاکێشانی هەست و بڕوا و بیر
لە کانگەی نەوت و دان و خۆراکت
لەگەڵ لاوانی کەوا ناترسێن
ئازادی خواهی مەرد و چالاکت
هەستە تێکۆشە ئەی کچی ژیری
میدیا و پاشای ناودار و تاکت
«سامناسناوی ئەدەبیت» لە دڵی دوژمن هەر ماوە
میراتی لاوی مەرد و بێ باکت