کچێک بە لاوێک دەڵێ:
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
641 مشاهده
ئەگەر لاوێکی وشیار و ژیری
سەرنجێک بدە چینی فەقیری
کوردی بەجێ ماو هەژار و لەت لەت
کوژرا و دەکوژرێن بەبێ زەمیری
لە بەندیخانەی بێگاناندا وا
دەناڵن وا لەناو کۆت و زنجیری
زۆردار و خوێنمژ دەبا پێکەوە
بۆ چارەسەرمان بەڕاو تەگبیری
پیر و زاناکان بدۆزینەوە
چیتر نەکوژرێن بە تفەنگ و شیری
دوژمنی برسی بەدانی کوردان
مێشکت بکەوە بۆچ وا بێ بیری
بەدیلی مەحتی خاڵ و ئەگریجان
شەرمە لە بۆ تۆ چونکە ئەسیری
ئەمن کچێکم پۆلایی لە ڕێی
ئازادی میللەت نەک وەک هەویری
شل و شاو وەک تۆ لاوێکی بێ «سامتخلص»
لە بەند و داوان وەکوو نێچیری