گیانە بۆ بەقسەم ناکەی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
796 مشاهده
سەر بەرز کەن چاو هەڵێنن بەخوا مافتان نادەنێ
وا بە سستی و دەم دەمانێ ڕێگە دوورە و نایگەنێ
ئەو کەسە ڕاستە دەڵێ حەق مەردە بێ ترس و نەبەز
وەک لە ڕێگای نیشتماندا گیانی شیرین دادەنێ
ڕۆژ و شەو دایم خەریکی ڕێز و چینی میللەتە
کفنی خوێنین کاتە بەر خۆ و بەرگی دیلی داکەنێ
وەک پڵنگی شاخی کوردان دوژمنی کورد ڕاودەنێ
چەنگی پۆڵایی لە جەرگی خوێن مژ و پاشا دەنێ
هەر وەکوو کاوەی دلێر و ڕۆستەمی مازەندەران
تاجی زێڕی خوێن مژان و تەختی زوڵمی ڕاقەنێ
سامیتخلص وەک سامی نەریمان شادلێری سەر زەمین
خوێن دەڕێژێ سەربەخۆبێ خوێن نەبێ گوێی نادەنێ