بەخوا باوکم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  726 مشاهده
خوێنمژ و خوێنڕێژ خەیاڵیان خاوە
بناغەی زوڵمی کامەیان ماوە
قەسری ڕاخشتاغ یەکم قەسر بوو
ئێستا وەک ئاشی ئاو لێبڕاوە
هیتلەرشخص و گۆسینگ فڕۆکە و رۆمێل
پەیمانی شەڕیشی داسووتاوە
وەک گەنجی قارون هەڕەمی رەییان
بۆ سیاسەتکردن ئاساری ماوە
هەروەک هەلاکۆ تاتار و ڕۆمی
خانەی سەلجوقی تەپی و ڕماوە
وەکوو قومبلەی زەڕڕەی ئەمریکا
لە یابانی دا و دەنگی دەداوە
گەلانی هەستان تا بمرن بۆ ژین
ئەستون دەیچەماند خایمەی هەڵداوە
ئەوا بە خوێن و بە قوربانی دان
بۆ ماف ستاندن پەیمانی داوە
دەڵێن یا مردن یا ژین سەربەخۆ
هەر لە رۆژهەڵات هەتا ڕۆژئاوە
ئێستا لە سامیتخلص هێزی ئازادی
قەلەق ماو دەستی لە ئەژنۆناوە