لە کچێکی مەرد و ژیر

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  743 مشاهده
ماملەتی مەمکم لەگەڵ کرد پێم دەگۆ خۆ دوور بە دوور
نرخەکانیم پێ بڵێ تۆ دێمە پێشی بێ قسور
ئەو وەرامی چی دەداوە بەو لەپی شیرینی خۆی
دەیگۆ بەسیە گێژ و وێژی وا نەزانی شێت و شوور
ئەو مەمەم وا پڕ لە شیری کۆرپەی کوردان دەکەم
ببتە لاوێکی نەبەز بۆم تا بڕێژی خوێنی سوور
بۆ گەلی ئازاد و خاکی هەروەکوو کوردی دلێر
بێ خەو و خۆڕاگر مەردبێ چووست و چالاک و جەسور
شەرمە بۆ تۆ هەر لە باسی زوڵفی خاو و دوو مەمی
یان خەباتی پڕ درۆ بۆم لێ دەدەی زۆڕنا و بلوور
خۆم نەوەی بەهرامی گۆڕم شاهو شاهی دینەوەر
حیلەوان و هەربە هێن و شاری مەرگە و شارەزوور
من کچێکی مەردی خاکی پڕ لە ژین و ژینەوەی
سامیتخلص عەوداڵم بە پەیمان خەنجەری جەرگی غروور