چە خۆشە گەر لە عومرێکا بپرسی یەک دوو جارێکم

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  721 مشاهده
چە خۆشە گەر لە عومرێکا بپرسی یەک دوو جارێکم
لە تەنهایی و لە ڕیسوایی کە بێ دار و دیارێکم
لە چۆڵی بێ نەواییم دا غەریب و لێو بە بارێکم
لە دەشتی بێ نەشاتیما ئەسیر و زامدارێکم
لە شاری شەوق و شادیدا بەبێ دینار و بێ فلسم
لە بازاڕی هەوەس بازی خەم ئالوودەی خومارێکم
ئەسیری ئارەزوو ئازم زەلیلی تەبعی ناسازم
بە چاوی مەرحەمەت جارێ تەماشا لار و خوارێکم
لە بەر ناسازی ئەخلاقە گرفتاری تەبیعەت مام
بە حاڵی شاکەلیتخلص ڕەحمێ فەقیر و هەم هەژارێکم