غەفڵەت
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
673 مشاهده
عومرێ بە غەفڵەت ڕێی ئینکارم گرت
گوڵ لە گوڵشەن بوو چەپکێ خارم گرت
ڕێگای شکم گرت نەمزانی چییە؟
بی مایە و موفلیس ڕێی بازاڕم گرت
لەم پردە یەقین کەوتە ناو گومان
لە جیلوەی ڕۆژا شەوی تارم گرت
نێچیر لە دەست چوو ما دەنگی سەگان
گەنجم لە دەست چوو کلکی مارم گرت
بە خاکم زانی زێڕی خالیس بوو
کشامەوە پاش ڕێگەی پارم گرت
لە غەفڵەتی دڵ تەجەللام ون کرد
ڕووی ئەم ئاوێنە بە زنگارم گرت
عەیبی نهێنیم بە تەقلیدوون کرد
لە جێگەی ڕێی ڕاست ڕێی دیوارم گرت
نەقشی نگینم بە چەپ خوێندەوە
لەم ڕاستە ڕێیە ڕێی گفتارم گرت
هاتمەوە سەرخۆ لەم بێ هۆشییە
نەفسم گرتەوە سەگی هارم گرت
دوور بووم لە دڵدار بە غەفڵەت دەمێ
سەرم کردە پێ ڕێگەی یارم گرت
بە جیسمم زانی خادیمتخلص خۆی جان بوو
لە حەقم لادا ڕێی پەندارم گرت