قەسیدەی ڕۆژ

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 3 دقیقه  987 مشاهده
وەک فەلەک بۆ عەشقی تۆ سەرگەشتە و حەیرانە ڕۆژ
بۆ جەمال و حوسنی تۆ هەر ڕۆژە سەرگەردانە ڕۆژ
ئیقتیباسی نووری خۆی کردووە لە نووری تۆ
چونکی لەو ڕۆژە کە ڕۆژە بۆ تۆ سەرگەردانە ڕۆژ
وا لە ڕێگەی عەشقی تۆ ئەو کاری هەر نەسرەوتنە
جان فیدا و سەربازە بۆ تۆ کاری سەردانانە ڕۆژ
شەو کە دی جیلوەی جەمال و شوعلەیی شەمعی ڕوخت
ڕۆژ و شەو بۆ شەمعی تۆ دەورانی وەک پەروانە ڕۆژ
عەینی ئەم تەئسیرە ئەکسیرە کە تەئسیری لە خاک
وا کە ئەیکاتە تەڵا و گەوهەری یەک دانە ڕۆژ
خوڕڕەمی بەخشی درەخت و نەشئەزا بۆ سەبزەزار
شیرینی بەخشی حەلاوەت میوەیی باغانە ڕۆژ
ماهی دوو هەفتە ئەچێتە ژێر خسووف و تیرەگی
گەر بزر بێ ڕوو بە ڕووی ئەو شوعلەیی تابانە ڕۆژ
خۆشی گەر بێت و بزر کا جیلوەیی مەهتابی یار
دەچنە ژێرپەردەی کسووفا دوور لەڕووی جانانە ڕۆژ
مەتڵەبی هەر بارە ئەم هات و چووە و سووڕانەوەی
بۆ ئیتاعەت وا کەمەر بەر بەرزدەی دامانە ڕۆژ
مەشقی ئەشقی کرد لە ڕۆژا کەوتە دەشت مەجنون ئەگەر
بۆ هەموو شەو سەحەر ئەیدی لەسەر شاخانە ڕۆژ
بۆ تەوافی کۆیی تۆ سەرگەشتەیە و دێت و دەچێ
سەولەجانی عەشقی تۆ بوو گۆیی ئەم مەیدانە ڕۆژ
هەروەکوو پەرگارە دەوری دائیمی بۆ تەحت و فەوق
نوقتەیی مەقسەد دەهانی یارە وا دەورانە ڕۆژ
هەر ئەڵێی وەعدەی ویسالی پێ دراوە کاتی غەرب
خوێن لە چاوانی دەبارێ دائیما گریانە ڕۆژ
چۆن لە ئاوابوونی ڕەنگی لانە دەگری جورمی ئەو
وەک برینی جەرگی عاشق خوێنی تا دامانە ڕۆژ
وەعدەیی میعراجیان زانیوە هەردوو ڕۆژ و شەو
بۆیە وەک حاجی لە سەعیا هەڕوەلەی دەورانە ڕۆژ
شەو لەبەر عیجز و نیازی بەهرەمەند بەم لوتفە بوو
بێ نسیب ماوە لە فەیزی سوحبەتی جانانە ڕۆژ
شەو چ شەو مێشکی خەتایی ڕەنگ و بۆی لێ وەردەگرت
زێڕی ئەو گۆشەی لە دامەن ئەو شەوە پەنهانە ڕۆژ
شەو چ شەو میعراجی شاهی ئەنبیا وەعدەی ویسال
تا قیامەت بۆ شەوی وا بەندەیی ئیحسانە ڕۆژ
شەو چ شەو ئاوس بە سەنجیەی سەعادەت بۆ هەزار
هەر ئەبێ ڕۆژ چاکری بێ گەرچی خۆی سوڵتانە ڕۆژ
ئەی خیتابی ڕەحمەتەن لیلعالەمین بوو ڕووبەڕووت
شەو لە دووری تۆ دەناڵم چاوی من گریانە ڕۆژ
تەشنە لێوێکم ئەتۆی سەرچاوەیی ئاوی حەیات
لوتفی تۆ فەییازە بۆ شەو خاوەنی ئیحسانە ڕۆژ
یا خودا بڕژێنە سەر خۆیی و سەحابە و ئال و بەیت
نووری خۆت و هەم سەڵاتت تا وەکوو تابانە ڕۆژ
من سەگی دەرگاهتم هەم خادیمتخلص ی یارانی تۆ
بەندەیی ئیحسانتم قوربان هەتا ئەعیانە ڕۆژ