تەرجەمەی غەزەلێکی تری حافز
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
743 مشاهده
ئەرێ ساقی لەگەڵ تۆمە بگێڕە پیاڵە و تیکە
کە عیشق هەووەڵ بە سووک هات و لە ئاخر بوو بە عەنتیکە
بە بۆنەی بۆنی میسکێ وا کە با لەو زوڵفە بیکاتۆ
لە عەزرەت مووی ڕەشت دڵ خوێنی تێزا و بوو بە سەد تیکە
بە ئارەق تەڕ کە بەرماڵت ئەگەر پیری موغان فەرمووی
کە ڕێڕەو بێخەبەر نابێ لە ڕێگەی دوور و باریکە
شەوی تاریک و ترسی بەحر و هاژەی گێژی زاوەربەر
لە کوێ حاڵمان ئەزانن ئەو کەسەی سووکبار و نەزدیکە
هەموو کارم لە خودڕایی بە بەدناوی زڕا ئاخر
چلۆن پەنهان ئەبێ کارێ کە خەڵکی لێ کەنە فیکە
لە ماڵی یاری شیرین دڵنیا چۆن بم کە وا زوو زوو
زڕەی زەنگ هەر دەڵێ دەی زووکە هەڵسە باربەندیکە
کە گەرەکتە گەر نزیکی بیت لە ئەو غافڵ مەبە حافزشخص
کە دڵخوات هاتە دەس ئیتر لە دنیا هەڵدە تەرکی کە!