تەرجەمەی غەزەلێکی تری حافز

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  475 بینین
ئەرێ ساقی لەگەڵ تۆمە بگێڕە پیاڵە و تیکە
کە عیشق هەووەڵ بە سووک هات و لە ئاخر بوو بە عەنتیکە
بە بۆنەی بۆنی میسکێ وا کە با لەو زوڵفە بیکاتۆ
لە عەزەرت مووی ڕەشت دڵ خوێنی تێزا و بوو بە سەد تیکە
بە ئارەق تەڕ کە بەرماڵت ئەگەر پیری موغان فەرمووی
کە ڕێڕەو بێخەبەر نابێ لە ڕێگەی دوور و باریکە
شەوی تاریک و ترسی بەحر و هاژەی گێژی زاوەربەر
لە کوێ حاڵمان ئەزانن ئەو کەسەی سووکبار و نەزدیکە
هەموو کارم لە خودڕایی بە بەدناوی زڕا ئاخر
چلۆن پەنهان ئەبێ کارێ کە خەڵکی لێکەنە فیکە
لە ماڵی یاری شیرین دڵنیا چۆن بم کە وا زوو زوو
زڕەی زەنگ هەر دەڵێ دەی زووکە هەڵسە باربەندیکە
کە گەرەکتە گەر نزیکی بیت لە ئەو غافڵ مەبە حافز
کە دڵخوات هاتە دەس ئیتر لە دنیا هەڵدە تەرکیکە!