فلس، پووڵ، پارە

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  933 مشاهده
ئەی فلس وەڵڵا لە دایک و باو و باپیر چاتری
تۆ لە خزم و ئەقرەبا و مورشید و پیر چاتری
گەر ئەتۆم لابی فلس ئیتر لە کەس باکم نییه
تۆ لە خەنجێر و دەمانچە و تۆپ و شەستیر چاتری
بۆ بەجێهێنانی کار و بار و تەنزیمی ئومور
زۆر لە عەقڵ و دانش و ئارا و تەدبیر چاتری
ئەی فلس تۆ چەن هەزاران شێرەمەردت بەستەوە
زۆر لە پەیوەند و کەلەبچە و کۆت و زنجیر چاتری
تۆم لەداستا بێ فلس عالەم سەرم بۆ دائەنێت
تۆ لە فەننی کارەبا و عیلمی تەسخیر چاتری
ئەی فلس زۆرم تەقەللا دا لە تۆم باشتر نەدی
موختەسەر ئیتر لە هەرچیم بێتە سەر بیر چاتری
ئەی فلس هەر تۆ تەبیبی بۆ غەریبی دەردەدار
بۆ شپرزەتخلص و مۆفلیس و بێکەس لە دەسگیر چاتری