مامۆستا قانع لە زمانی فلسەوە جوابی شپرزەی داوەتەوه
از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
1 دقیقه
982 مشاهده
ئەی شپرزەتخلص تۆ لە زۆرکەس زیرەک و وریاتری
تۆ لە چەند خاوەن مەقام و سەڵتەنەت ئازاتری
گەر منت لابم حەقیقەت تۆ لە کەس باکت نییە
چوونکە من نیم تۆ لە ڕێوی بێدەس و بێپاتری
فەرز ئەکەم ئەمڕۆ لە عیلما سیبوەیە و ئەخفەشی
یا لە وەرعا تۆ لە شێخی بایەزید عولیاتری
بێ وجوودی من هەموو عیلمت بە شێتی عەد ئەکەن
یا لە زوهدا تۆ لە سێسەد بەرسیسسا ڕیسواتری
کاکە ئانە و مامە دێرهەم کۆمەکم بن بێمە لات
تۆ لە جەم جەمتر لە دارا بێغەم و داراتری