ڕۆژی هەینی

از کتاب:
گرد و کۆ
اثر:
نافع مظهر (1913-1998)
 1 دقیقه  1035 مشاهده
لە ڕۆژی هەینیا ئەو ڕۆژە خۆشە
کە ڕۆژی عاشقی ئیمان فرۆشە
بە عەزمی خۆشتن چووینە دیانە
من و شەخسێ لە ئەبنایی زەمانە
بە زەرد و بەرد و هەوراز و چیادا
کە سەربەرزە لە قەتعەی ئاسیادا
لە بەرزی وەختێ ئاو ئەڕژێ بە خوارا
غەم ئەشواتۆ لە جەستەی غوسسەخوارا
گەلێکمان دی لە ئائەم مەنزەرانە
لە ڕێدا تا گەیشتینە دیانە
لەپاش حەممام و خواردن چووینە بازاڕ
لە دێدا دیم دیانێ شۆخ و نازار
بە چاوی باز و باڵای نازەنینی
وەکوو من شێت ئەبوو هەرکەس کە بینی
کە چاوم کەوت بە چاوی زۆر تەماشای
منی کرد وەی ئەمن قوربانی باڵای
بەجارێ دین و ئیمانی فڕانم
کەوایی هۆش و خۆدگیری دڕانم
ئەمێستاش هەر پەشێو و شێت و سەرخۆش
لە عیشقی ژین و مانم بوو فەرامۆش
نەسیبی خواییە جووتی خەفەت بم
شپرزەتخلصم نابێ هەرگیز دڵڕەحەت بم!