ئەوا فەرهادی فکرم خەسرەوانە هاتە ڕووی مەردی

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  852 مشاهده
ئەوا فەرهادی فکرم خەسرەوانە هاتە ڕووی مەردی
بەیاناتی لە عەشقا کرد کەلامی شیرینی کوردی
ئەکا مەعشووقە جەزبی عاشقان ئەووەڵ بە یەک غەمزە
تەلاشی عاشیقی بێچارە ئاخر بۆ غەم و دەردی
بە دەستێ چەپڵە لێدا نە بە تەنها عەشقبازی یار
میسالی عاشیق و مەعشووق ئەبێ یەک بن لە هاودەردی
لە ئەووەل مەرحەلە تەرکی سەر و جان و تەعەللوق بێ
قەدەم دانی لە مەیدانا بە تەرزێکی جوان مەردی
تەنی زار و قەوی هیممەت لە عەشقا جەوهەری فەردە
بە ڕۆستەم ناکرێ ئەم کردەوەی عاشیق لە ڕێی مەردی
شل و توندی بە ڕشتەی پاڵەهەنگی تۆ ئەکا دولبەر
گەهێ مەستی خەراباتی گەهێ هوشیار و دڵسەردی
خەیاڵی وەسفی غونچەی نوقتەی پوستە دەهانی بوو
کەچی قووەم نەبوو ئاخر بە من نەکرا بە نامەردی
خیرەد سەرگەشتەیە بۆ دەرکی ڕەمزی عەشقی ئەو شۆخە
لە جەهلا مایەوە بۆ دەرکیا عیلمی ئەبی وەردی
غەمی عەشقی لە سینەم گەرچی پەنهانە وەلی خادیمتخلص
هووەیدا بوو لە دوو عالەم بە ئەشکی ئاڵ و ڕووی زەردی