ئەوا فەرهادی فکرم خەسرەوانە هاتە ڕووی مەردی

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  735 بینین
ئەوا فەرهادی فکرم خەسرەوانە هاتە ڕووی مەردی
بەیاناتی لە عەشقا کرد کەلامی شیرینی کوردی
ئەکا مەعشووقە جەزبی عاشقان ئەووەڵ بەیەک غەمزە
تەلاشی عاشیقی بێچارە ئاخر بۆ غەم و دەردی
بە دەستێ چەپڵە لێدا نە بە تەنها عەشقبازی یار
میسالی عاشیق و مەعشووق ئەبێ یەک بن لە هاودەردی
لە ئەووەل مەرحەلە تەرکی سەر و جان و تەعەللوق بێ
قەدەم دانی لە مەیدانا بە تەرزێکی جوان مەردی
تەنی زاروو قەوی هیممەت لە عەشقا جەوهەری فەردە
بە ڕۆستەم ناکرێ ئەم کردەوەی عاشیق لە ڕێی مەردی
شل وتوندی بە ڕشتەی پاڵەهەنگی تۆ ئەکا دولبەر
گەهێ مەستی خەراباتی گەهێ هوشیار ودڵ سەردی
خەیاڵی وەسفی غونچەی نوقتەی پوستە دەهانی بوو
کەچی قووەم نەبوو ئاخر بە من نەکرا بە نامەردی
خیرەد سەرگەشتەیە بۆ دەرکی ڕەمزی عەشقی ئەوشۆخە
لە جەهلا مایەوە بۆ دەرکیا عیلمی ئەبی وەردی
غەمی عەشقی لە سینەم گەرچی پەنهانە وەلی خادیمناسناوی ئەدەبی
هووەیدا بوو لە دوو عالەم بە ئەشکی ئاڵ وڕووی زەردی