خەرمانی وەکوو تاووسە نازی چەتری سەدڕەنگی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
678 بینین
خەرمانی وەکوو تاووسە نازی چەتری سەدڕەنگی
قیامێکی قیامەت بۆ قیامی قامەتی شەنگی
بەسەر لەوحی جەبینی دا سەف ئارایی بە پەرچەم کرد
لەگەڵ موژگانی خوێن ڕێژی میسالی لەشکری ڕەنگی
پەرێشان زوڵفی تاتایی نیگەهبانی سەری گەنجە
بە دەوری عاریزی حەلقەی میسالی ئەژدەهای جەنگی
لە شەوقی شەمعی ڕوخساری دڵم سووتا بە ناچاری
وەکو پەروانەیە کاری ئەسووتێ زۆر بە بێ دەنگی
میسالی نوقتەیی خاڵی سیاهو عاریزی دولبەر
بە دەوری لەشکری ڕۆما سوپاهی دیلم و زەنگی
دەهانی نوقتەیی مەوهوومە تەرکی قافییەم بۆ کرد
کە وەسفی ناکرێ هەرگیز لەبەر ئەم قافییەی تەنگی
لەبەر زۆری لەتافەت شوعلەیەکی نوورە ئەجسامی
لە جیلوەی پڕتەوی سەد ڕەنگی حەیرانم لە بێ ڕەنگی
لە بەزمی خاسی دولبەر یەک ئیشارەی جان نیسارم کرد
ئیشارەی کردە پەروانە کە سووتاوە بە بێ دەنگی
لە بەزمی موتریب و ساقی چە سووتانێکە ئەی خادیمناسناوی ئەدەبی؟
لە بشکەن بشکەنی ساقی و لەدەنگی موتریب چەنگی