ڕشتەی کەمەندت ئەمکێشێ ناگاه

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  840 مشاهده
ڕشتەی کەمەندت ئەمکێشێ ناگاهـ
وەکوو کارەبا و جەزبی پەڕی کاهـ
یاران چە سیحرە ئەفسوونی هەستی؟
لە بوون و نەبوون کەس نییە ئاگاهـ
بە غەفڵەت بەکەم مەنوارە عالەم
مەنزووری نازە ئاوێنەی شاهـ
لەژێر تیغی تۆ سەرم داناوە
چارەی تر نییە الحكم للهعربی
دڵ سەیدی عەشقی جەماڵی تۆیە
مەحکوومی کەس نیم الملك للهعربی
زاهید لە عەشقا تۆبەم پێ ئەدا
لە قەولی ناحەق استغفراللهعربی
عومرم سەرف بوو تا بوومەوە خاک
چەند فرسەخێ بوو یەک هەنگاوە ڕاهـ
کەس لە ماڵ نییە بێ دەنگ بە ناڵە
حەرفێ بوو گوترا ئەفسانە کوتاهـ
لە فکری خۆما ئازادیم نەبوو
خادیمتخلص لە جیبم کەوتوومە ناو چاهـ