ڕشتەی کەمەندت ئەمکێشێ ناگاه
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
839 بینین
ڕشتەی کەمەندت ئەمکێشێ ناگاهـ
وەکوو کارەبا و جەزبی پەڕی کاهـ
یاران چە سیحرە ئەفسوونی هەستی؟
لە بوون و نەبوون کەس نییە ئاگاهـ
بە غەفڵەت بەکەم مەنوارە عالەم
مەنزووری نازە ئاوێنەی شاهـ
لەژێر تیغی تۆ سەرم داناوە
چارەی تر نییە الحكم للهعەرەبی
دڵ سەیدی عەشقی جەماڵی تۆیە
مەحکوومی کەس نیم الملك للهعەرەبی
زاهید لە عەشقا تۆبەم پێ ئەدا
لە قەولی ناحەق استغفراللهعەرەبی
عومرم سەرف بوو تا بوومەوە خاک
چەند فرسەخێ بوو یەک هەنگاوە ڕاهـ
کەس لە ماڵ نییە بێ دەنگ بە ناڵە
حەرفێ بوو گوترا ئەفسانە کوتاهـ
لە فکری خۆما ئازادیم نەبوو
خادیمناسناوی ئەدەبی لە جیبم کەوتوومە ناو چاهـ