جەننەتی ئاراستەم دی پێی گوتم ڕوویی منە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  953 بینین
جەننەتی ئاراستەم دی پێی گوتم ڕوویی منە
دوزەخێکی پڕ شەرارەم دی گوتی خوویی منە
تیغی جەللا دانی داناوە لەسەر سەفحەی جەبین
پێم ئەڵێ بۆ سەربڕینی تۆیە ئەبرۆیی منە
میشکی تاتارە و یاخود نافەی ئاهووی چین
خۆی بە ئیما تێی گەیاندم هەردوو گێسوویی منە
ئابنووسی حەلقەیی زوڵفی بە دەوری گوی عاج
کویی سێیە مینە ئەڵێ نا هەر دوو لیمۆیی منە
توڕڕەی شاهانە سەبتی لەوحەیی سیمین چییە؟
پێم ئەڵێ بۆ وانەزانی ڕوومەت وموویی منە
شۆڕشی کەوتووەتە عالەم فیتنەێ بەرپا بووە
خۆی ئەڵێ ئەم فیتنەیی هی چاوی جادویی منە
جەننەتێکی وەعدەگاهە بۆ ویسالی عاشقان
تۆ بە مەعلوومی بزانە گەر سەری کونجی لە بی
نوقتەی بێجا غەڵەت کەوتووەتە سەر کونجی لەبی
تێی گەیاندم تۆ غەڵەت بووی خاڵی هیندوویی منە
خادیماناسناوی ئەدەبی بۆ وا نەفامی ؟ تۆ بە تەحقیق تێ بگە
هەردوو عالەم بەستەیی زنجیری یەک موویی منە