لەو ڕۆژەوە کە دڵ بۆ تۆ گورفتاری نیازە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  889 مشاهده
لەو ڕۆژەوە دڵ بۆ تۆ گرفتاری نیازە
حوسنت لەسەراپەردەی عەشقایە بە نازە
لەم مەدرەسەی عەشقە هەتا ماوە کیتابێ
مەزموونی خەتی قیسەی مەحموود و ئیازە
زوڵفت کە سەری ناوە بە گوێتا چە خەیاڵە؟
لەم پەردە چە گوفتارە، چە ئەسرارە، چە نازە؟
هەڵسە بە دووعا دەستی موناجات بڵند کە
دەرگاهی ئیجابەت کە لەسەر ڕوویی تۆ بازە
هەرچەندە گوناهم لە نەزەردا وەکوو کێوە
باکم نییە ئەم پادشاهە بەندە نەوازە
باکم چییە لەم کوڵبەی تاریکە جەماڵی
شەمعێکە بەدایم لە دڵم سۆز و گودازە
ئەی بلبلی بێچارە لە گوڵشەن مەبە غافڵ
هەرچەند کە ڕێی گوڵشەنی مەقسوودە درازە
هەمڕازی یەکن حوسن و نەزەر لەم دەمە خادیمتخلص
یەک عیجز و نیازە ئەوی تر خاوەنی نازە