بادەکەت زۆر خۆش بوو ساقی تو خودا بۆم تێکەوە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  816 مشاهده
بادەکەت زۆر خۆش بوو ساقی تو خودا بۆم تێکەوە
من کە بۆت تێکەوتووم ئەمجارە تۆش بۆم تێکەوە
دوو بە دوو بادەست لە گەردن دانیشین لەم خەڵوەتە
دولبەرو من، موتریب و تۆ، مەی لەگەڵ، نەی پێکەوە
من بە بەزمی خۆم و پیری باغەوان مەشغووڵی باغ
گوڵ لەگەڵ بلبل خەریکە هەر کەسە بە شتێکەوە
باغەوان ئەم سێوە وا ئەشنێ بە لاقی دارەوە
هەر لە کوڵمی یار ئەچێ توخودا ئەتۆش بۆم تێکەوە
تووشی عەشقی دولبەرێکم وەسڵ و هیجری ئاگرە
عەشقی چی کەوتوومە جۆشی شوعلەی ئاگرێکەوە
دڵ بە شەمعی عاریزی پەروانە سا پەروازییە
ترسی داوی زوڵفی بوو چەرخی بە ڕووی ترسێکەوە
جاعیلی لەیل ونەهاری توررەی زوڵفی کەوا
«خالق الاصباح»عربیی ڕووی خستووەتە ناو حەلقێکەوە
خادیمیشتخلص جەولانی زوڵفی دی بەسەر عاریز گوتی:
ئەی عەجەب بۆ نووروو زوڵمەت کفروئیمان پێکەوە