سەبا بە حاجیمەلا بێژە ئەی حەمیدەسیفات
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکهیی (1875-1945)
1 دقیقه
1016 مشاهده
سەبا بە حاجیمەلا بێژە ئەی حەمیدەسیفات
موسەننین و موتەخەسسیس لە بەینی ئەهلی وڵات
جەماعەتێکی موڕەککەب لە موکریاعلام و سەقزیاعلام
لە ئەهلی عیلم و ڕووحانیانی با بەرەکات
بە عەزمی سەیر و سیاحەت کە چوونە ئیندرقاشمکان
بە نێوی دەعوەتی خاسی خەڵیفەیی بەدزات
سەبەب چ بوو کە منی کردە فەردی موستەسنا
لە مەجمەعی عولەما و لە هەیئەتی حەزەرات
ئەگەرچی جاهیلە ئەمما لە مێژە باخەبەرە
باَنَّ ناطِقتي آفهُ منَ الآفاتعربی
کەسێ بە قووەیی نوتق و قەڵەم تەوانا بێ
حقووقی خۆی لە هەموو جێگەیەک بکا ئیسبات
محاڵی عەقڵە کە دەس هەڵگرێ بە خۆڕایی
هەتاکوو نەجمی حەیاتی دەچێتە بورجی مەمات
ئەگەر محەببەت و مەیلت لەگەڵ خەڵیفە هەیە
موقەڕەڕە دیە بەر عاقیلە لە بابی دیات
دەسا بنێرە بفەرموو بڵێ موهەییا بێ
لەبۆ تەدارەکی نوقسانی جەبری ماقد فاتعربی
مەڵێ خەڵیفە فەقیرە دەڵێن بحمداللهعربی
هەموو شتێکی هەیە غەیری سیدق و سەوم و سەلات