وەرە هەنگامی سەبا چاوەکەم ئەی بادی سەبا
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکهیی (1875-1945)
2 دقیقه
1155 مشاهده
وەرە هەنگامی سەبا چاوەکەم ئەی بادی سەبا
عەرزی سوڵتانی نیزامی بکە عالینەسەبا
موددەتێکە لە هەموو لاوە نەویدم دەدەنێ
تۆ کە فەرمووتە فڵانی دەکەمە ئالیعەبا
شۆهرەت و شایعەیی خەلعەتت ئەی شەخسی بوزورگ
گوزەری کرد بە هەموو مەرکەزی کورد و عەڕەبا
چوومە نێو بەرزەخی ئەفکار و لە حیکمەت دەگەڕام
ئەسەری بۆ نییە ئەم وەعدەیە؟ یا لیلعەجەبا!
نەمدەزانی کە بینای وەعدە بە سێڵاوی خیلاف
مونهەدیم بوو وەکوو سەیلی عەرێم و باغی سەبا
بۆیە پێمخۆشە ئەگەر ئالیعەبا بم کە بڵێم
لە هەموو مەجمەعی ئەعیان و نەقیب و نوجەبا
بە بەیاناتی فەسیح و بە مەقالاتی بەلیغ
هذة خَلعةٌ مِن اكرم جدًّ و اباًعربی
گوێ مەدێرە لە قسەی موفسید و ئەربابی غەرەز
موددەعی هەرچی بڵێ قاوتی وشکە و ڕەشەبا
بۆ عوبەید ئیبنی زیاد و شمری زولجەوشەن
مەسڵەحەت وایە عەبا و ئالیعەبا بێ بە هەبا
کتکە نەوتینە لە ئەم مەسلەکە دەس هەڵنەگرێ
شەرتە کلکی بگرم پێی بڵێم ئەی زووزەنەبا
لَعْنَهُ الله عَلَي الْمُفسِدِ فِي الإرْضِ كَمَاعربی
لَعَنَ اللهُ عَلَي قَاتِلِ اَصْحابِ عَبَاعربی