سەبا بە حاجیمەلا بێژە ئەی حەمیدەسیفات
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
1 خولەک
1060 بینین
سەبا بە حاجیمەلا بێژە ئەی حەمیدەسیفات
موسەننین و موتەخەسسیس لە بەینی ئەهلی وڵات
جەماعەتێکی موڕەککەب لە موکریناوی تایبەت و سەقزیناوی تایبەت
لە ئەهلی عیلم و ڕووحانیانی با بەرەکات
بە عەزمی سەیر و سیاحەت کە چوونە ئیندرقاششوێن
بە نێوی دەعوەتی خاسی خەڵیفەیی بەدزات
سەبەب چ بوو کە منی کردە فەردی موستەسنا
لە مەجمەعی عولەما و لە هەیئەتی حەزەرات
ئەگەرچی جاهیلە ئەمما لە مێژە باخەبەرە
باَنَّ ناطِقتي آفهُ منَ الآفاتعەرەبی
کەسێ بە قووەیی نوتق و قەڵەم تەوانا بێ
حقووقی خۆی لە هەموو جێگەیەک بکا ئیسبات
محاڵی عەقڵە کە دەس هەڵگرێ بە خۆڕایی
هەتاکوو نەجمی حەیاتی دەچێتە بورجی مەمات
ئەگەر محەببەت و مەیلت لەگەڵ خەڵیفە هەیە
موقەڕەڕە دیە بەر عاقیلە لە بابی دیات
دەسا بنێرە بفەرموو بڵێ موهەییا بێ
لەبۆ تەدارەکی نوقسانی جەبری ماقد فاتعەرەبی
مەڵێ خەڵیفە فەقیرە دەڵێن بحمداللهعەرەبی
هەموو شتێکی هەیە غەیری سیدق و سەوم و سەلات