تیغی قاتیل مەوجی جەوهەر وەک برۆی دڵدار ئەدا

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  579 مشاهده
تیغی قاتیل مەوجی جەوهەر وەک برۆی دڵدار ئەدا
جەزبەیی عیشقە کە مەنسوور ناڵە بۆ سەردار ئەدا
نەغمەیی تاری نەفس موژدەی ویساڵی دولبەر
قەبزی دڵ ناڵی ئەدا ئاوازی پایی یار ئەدا
مەنعی دیداری لە عاشق جیلوەیی وەسڵی ترە
بەرقی شوعلەی لن ترانيعربی موژدەیی دیدار ئەدا
روخسەتی جوڵانەوەی نادا بە موژگانم نیگاە
حیرەتی خەوتوومە نەشئەی دیدەیی بێدار ئەدا
فیکری جەمعیەت نەبێ بۆ عوقدەیی مەحروومی من
تا پەرێشان بێ دڵم بۆنی لە زوڵفی یار ئەدا
داغی بێ دەردی ئەزانم ئەمکوژێ ئەمخاتە دەر
چونکی دەردی دولبەران بۆیی گوڵی بێ خار ئەدا
کفر و ئیمان جادەیەکی ڕاستە بۆ کویی بتان
سەبحەیە هەروا تەوافی حەلقەیی زەننار ئەدا
مەقسەدی خادیمتخلص لە گوڵشەن ڕەنگ و بۆنی گوڵ نییە
جیلوەی ڕوویی گوڵێکی تر لە پشت دیوار ئەدا