سەری من وەک سەری زوڵفت کە ئەکا مەیل بە پا

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  631 مشاهده
سەری من وەک سەری زوڵفت کە ئەکا مەیل بە پا
تێکی مەشکێنە بە قوربان بە جەفا مەیخەرە لا
قامەتی زاروو زەعیفی ما وا بەڕوویی نیگار
وەک هیلالە کە بە ئەنگوشتە ئیشارەی لە سەما
زینەتی حوسنە سەوادی خەمی گێسووی ڕەشی
زوڵمەتی شەو کە نەبێ شەوقی نییە شەمع و چرا
مەنعە بۆ چاوی حەسوودان لە نیگاهی ڕوخی تۆ
سونبولی زوڵفە کە پەرژینە بە ڕوخساری گوڵا
هەر سەحەر پرتەوی خورشیدی روخت دێتە وجوود
زەڕڕە ئاسا دڵی خادیمتخلص کە ئەکا ڕەقس و سەما