لە کوێی تۆ ئەی جنوون وەیرانەکەت کوا

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  593 مشاهده
لە کوێی تۆ ئەی جنوون وەیرانەکەت کوا؟
چڵ و چێویم و ئاتەشخانەکەت کوا؟
خوماری غەفڵەتی هۆشم لە سەردا
شەڕابی عافیەت پەیمانەکەت کوا؟
بە دەوری شەمعی ڕوخساری ئەسووڕێم
بڵێ خاکوستەری پەروانەکەت کوا؟
ئەگەر ئەشکی لە کوێ کەوتوویە سەر خاک
ئەگەر ئاهی ڕەمی دێوانەکەت کوا؟
ئەگەر ساغیر پەرستی چاوی نازی
فوغان و نەعرەیی مەستانەکەت کوا؟
ئەگەر ئیسلامی ڕێی کەعبەت لە کوێیە
ئەگەر تۆ کافری بتخانەکەت کوا؟
هەتا مەنزل دوو هەنگاوێکە ڕێگا
وەلی تۆ هیممەتی مەردانەکەت کوا؟
ئەگەر زەوقی مەی و ساقیت لە سەردا
نیشانی ڕێگەی مەیخانەکەت کوا؟
ئەگەر مایل بە حەلقە زوڵفی خادیمتخلص
لە کوێ ماوی دڵی دێوانەکەت کوا؟