ئەی سڕی توڕڕەی میشکت لە خوتەنها تەنها
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
884 مشاهده
ئەی سڕی توڕڕەی میشکت لە خوتەنها تەنها
وەی ئەسیری نیگەهی تۆم نە بە تەنها تەنها
ئەی جنوون عاجیزی دەستی خیرەدم ئیمدادێ
با بکەم من لەگەڵ ئەم شۆڕشی سەودا سەودا
ئەشکی حەسرەتمە کە پەیدا بوو لە هەر لاوە کەنار
مەوجی هەر قەترە لەسەر سەفحەیی دەریا دەریا
مەشقی وەحشەت لە بیابانی جنوون بو ویسعەت
مشتە خاکی لەهەوای تۆ لە سەحرا سەحرا
ترسی بەدناوی بە یەک غەمزە لە دڵ وادەرچوو
لەهەموو کوچە ئەکەم مەسلەکی ڕیسوا ڕیسوا
نەشئەی بادە بە ڕووی شاهید و ساقی لە چەمەن
قول قولی ڕۆحە لە ژێر گونبەدی مینا مینا
بە خەیاڵی ڕووخی گوڵناری لە وادی نەیمەن
کوڵبە بەم پرتەوە بوو وەک یەدی بەیزا بەیزا
عاشقیش هەروەکو مەعشووقە کەفانی بوو لەوا
حاڵەتی قەترە کە واسیڵ بوو بە دەریا
غەیری لەیلا نییە مەیلی بە کەسێکی تر مەجنوون
لە نەزەر ئەو نییە هەرگیز وەکو لەیلا لەیلا
سەر لەسەر خاکی دەری دانێ لە عیجزا خادیمتخلص
تاکو بت بەخشێ بە ئەلتافی لەمەولا، مەولا