لە مەنتیقەی Fدا

از کتاب:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)
اثر:
محمدامین زکی بیگ (1880-1948)
 5 دقیقه  731 مشاهده

حەوزەی قزڵ ئیرماق و سەقاریا (وڵاتی قەدیمی سیواس و ئەنقەرە و قۆنیە)، ئەم مەنتیقەیە بە تەواوی لە کوردستان بەدەرە و لە نەتیجەی تەهجیری جەبرییە کە لە کوردستانەوە بۆ ئەم وڵاتانە لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە کراوە. لە جیهەت ئەنقەرە تووشی بەعزێ کورد بووم کە جلوبەرگ و قەڵافەتیان لە بەعزێ تورکی دەوری ئەرزڕۆم ئەچوو. سەبەبی ئەمەم لەو تورکانە پرسی، گوتیان ئێمە نەتەوەی یەنیچێرین و ئەجدادمان لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە لێرە ئەرازییان دراوەتێ. لەمە وا دەرئەکەوێ کە ئەمە ئەرازیی عەشائیری تەهجیرکراوی کورد بووە کە بەو تورکانە بەخشراوە. لە لایەکی تریشەوە وا دەرئەکەوێ کە کورد لە دوای تەهجیری، ئیجبار کراوە کە لیباسی تورک بپۆشێ و ئەم لیباسەش بە گوێرەی قەڵافەتی دەوری سوڵتان سەلیم، تەقریبەن لیباسی ئەو زەمانەیە.

ناوی عەشیرەتعەدەدی ماڵیشکڵی ئیجتماعیمەوقع و ئەحواڵی
ئاخ چەشمی (ئاق چەشمی)٣٠٠ساکینەلە غەربی سیواسە.
ئەروک چیلی٤٠٠ساکینەڕەنگە «یروک» بێ، لە بەینی ئەماسیە و تۆقاتدایە.
میللی٢٠ لە نزیکی عوسمانجق، خێڵێکی پچووکە، یا لە دێرسیم یا لە قەرەجەتاغەوە هاتوون.
شێخ بزەینی١٢٠گەڕۆکەلە نزیک «بوی ئاباد» ئەژی. لە ئەسڵی شێخ بزەینی کەرکووکە و لە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە هێنراونە ئێرە. بە کرمانجی قسە ئەکەن.
شیوەلی؟ساکینەئەبێ لە عەشیرەتی شکاک و لە فرقەی شیوەلی بێ کە تەهجیر کرایە غەربی «کنفری»
بادەلی٢٠٠ساکینەلە نزیک یوغازدە، ئەبێ بادەلی کوڕەشلی بێ کە تەهجیر کرایە E.
حاجی بانلی٣٠٠نیوە گەڕۆکەئەبێ لە حاجیمانلی میللی بێ و بۆ ئێرە هێنرابێ. لە غەربی قەیسەری و لە قەراغ قزڵ ئیرماقە، شیمالی ئاوانووس کەوتووە.
خاتوون ئۆغڵی٤٠٠نیوە گەڕۆکەفرقەیەکی عەشیرەتی میللیە و لە قەرەجەتاغەوە هاتووە. لە جنووبی یوغازدە.
ماخانی٣٠٠نیوە گەڕۆکەئەمیش لە عەشیرەتی میللییە و لە قەرەجەتاغەوە هاتووە. لە نزیک قەرەشەهرە.
عومەرانلی٨٠٠نیوە گەڕۆکەئەمیش لە عەشیرەتی میللییە، لە قەرەجەتاغەوە هاتووە. لە غەربی قەرەشەهرە.
برکتلی١٠٠٠نیوە گەڕۆکەلە جنووبی قەرەشەهرە و لە قەراغ قزڵ ئیرماقە.
تابوور ئۆغڵی٣٠٠نیوە گەڕۆکەلە شیمالی قەرەشەهرە.
شێخ بزەینی؟نیوە گەڕۆکەلە غەربی گۆمی «قوچ حەسار» و لە چیای «قۆچەتاغ»دایە. ڕەنگە لە فرقەی شێخ بزەینی ئەلشگەرد بن و لەوێوە هێنرابن.
جودی کانلی٢٠٠نیوە گەڕۆکە[ڕەنگە] لە تەڕەف جەبەلی جوودییەوە بۆ ئێرە تەهجیر کرابێ، لە شیمالی گۆمی قۆچ حەسارە.
خالکانی٤٠٠نیوە گەڕۆکەڕەنگە لە مەنتیقەی کالیفانی ڕەواندزەوە هاتبێ. ئەلئان لە ساحلی غەربی گۆمی قۆچ حەسارە.
سەیف کانی٥٠٠نیوە گەڕۆکەلای ژووری خالکانی کەوتووە.
ناسرلی٦٠نیوە گەڕۆکەلە جنووبی ئەنقەرە و نزیک قەرە عەلییە.
تیریکان٤٠٠نیوە گەڕۆکەتیریکانی مەنتیقەی Bیە و تەهجیر کراوە.
ئاتماتیکان؟نیوە گەڕۆکەلە نزیک ئەنقەرە و لە ڕەشماڵدایە. لە ئاتماتیکانی مەنتیقەی Aەوە تەهجیر کراوە.
زیریکانلی٥٠٠نیوە گەڕۆکەلە نزیکی شیمالی غەربی ئەنقەرەیە. لە زیریکانلی مەنتیقەی Dیەوە بۆ ئێرە هێنراون.
جیهان بەگلی ٥٠٠٠نیوە گەڕۆکەلە تەڕەف سوڵتان سەلیمەوە لە ناوی عەشیرەتی میللی دەرهێنراوە و بۆ ئێرە تەهجیر کراوە. کوردی هەرە غەربییە. لە بەینی ئافیون قەرە حەسار و ئاقشەهردان.
 

ئەمە خولاسەی مەعلوومات و تەفسیلاتی سێر مارک سایکسە کە لە نیهایەتی کتێبەکەیدا (دوایی واریسانی خولەفا) دەرحەق بە عەشائیری کوردی حکوومەتی عوسمانی داوە. بە گوێرەی ئیفادەی مودیری عموومیی موهاجرینی تورکیا، ئەبێ میقداری کوردی ئەم مەنتیقەیە (مەرکەزی ئەناتۆلی) لە ٥٠٠٠٠ کەس زیاتر بێ (کوردلر، لاپەڕە ٨٠، حاشیە)