لە مەنتیقەی Eدا

از کتاب:
خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (جڵدی ١)
اثر:
محمدامین زکی بیگ (1880-1948)
 6 دقیقه  681 مشاهده

لەم مەنتیقەی بەینی «قزڵ ئیرماق» و «فورات»دا گەلێ کورد هەیە، بەڵام بە سەبەبی دوورییان لە کوردستان، لە کوردانی تر بەعزێ فەرقی هەیە و زمانەکەشی زۆر تێک چووە، بە دەرەجەیەکی وا کوردێکی مەنتیقەی A بە زەحمەت لێیان حاڵی ئەبێ. لەگەڵ ئەمەشدا شوبهە نییە کە زمانەکەیان کوردییە. مومکینە بکرێ بە چوار بەشەوە:

بەشی ئەووەڵ: «کورەشلی» و تەوابعیە کە هەمووی ساکینە و زۆر فێڵباز و خراپەکەرن. لەگەڵ ئەمەشدا زۆر عەشائیری گەڕۆکیان لە حیمایەدایە و ئەم گەڕۆکانە لەگەڵ خەڵکی دێهاتی ئەوێدا ئەسڵەن یەکن.

بەشی دووەم: «کۆچەر» و تەوابعیە.

بەشی سێیەم: عەشیرەتی «سینامنیلی» و عەشائیری دەوریەتی، کە ڕەنگە لە ئازەربایجانەوە بۆ ئێرە تەهجیر کرابن. هەموو شیعەن. زوراعێکی باشن و لە سەنعەتی بیناییدا پێشکەوتوون. هەموو کوردن.

بەشی چوارەم: باقی عەشائیری مەنیتقەی Eیە. لە دیاربەکرەوە و یا مەنتیقەی وانەوە هاتوون. ئەلئان هەموو ساکن و زارعن و ماڵیات بەخێوکەرن. ئەوانەی کە شوانکارەن لە ڕەشماڵدان. بە عموومی موسافیرپەروەرن و شۆرەتیان باشە.

ناوی عەشیرەتعەدەدی ماڵیشکڵی ئیجتماعیمەوقع و ئەحواڵی
کورەشلی٦٢٦٠ 

شیعەن و بە کرمانجی قسە ئەکەن. لاوچاکن و ڕاحەتن. بەڵام لە پەنای ئەم عەشیرەتەدا بەعزێ خراپەکەری غەیرە هەیە کە لە ناو کوردانی تردا نییە. زارعێکی باشن. لە گەلێ عادات و عەنعەناتدا لەگەڵ کوردی تر فەرقیان هەیە. ئەم عەشیرەتە لە نزیکی شەرقی ئەرزنجانە و چەند قۆڵێکی لێ بۆتەوە.

بلابرانلی پچووک: ٦٠ ماڵێکە و لە ساحلی غەربی فوراتدا و لە دەوری «ئاگین»دا ساکینە و بە کرمانجی قسە ئەکەن.

بالابرانلی گەورە: ٥٠٠ ماڵێکە و لە جنووبی ئەرزنجاندان. بە زازا قسە ئەکەن و شیعەن.

شادەرلی: ٣٠٠٠ ماڵێکە و ئەکسەر لە خانووی ژێر ئەرزدان. زۆر زارعێکی فەقیرن، لە شیمالی غەربی ئەرزنجاندان.

بادەلی: ٧٠٠ ماڵێکە. کرمانجییە و شیعەیە و نیوە گەڕۆکە. لە شەرقی «زارا»یە.

کۆچەری١٠٤٠٠ 

ئینسانی ئەم عەشیرەتە زۆر لە کوردی تر فەرقی هەیە. زمانەکەیان نزیکی کوردییە. بەڵام زۆر لە زازا و یا لەهجەی کوردی دیاربەکر ئەچێ. دینیان غەریبە و نزیک «پانتەئیست» (وحدت مطلق)ە، زۆر فەقیر و زارعن. ئەغڵەب مەسکەنیان ژێر ئەرزە. وەلحاڵ ئەرمەنی و موسوڵمانی دراوسێیان لە خانووی باشی دێهاتیدا ساکینن. زۆر ترسنۆک و موتیعن. زۆریان لە دەوری ڕێگەی سیواس – زاران.

فرقەکانیان: سارولەر، بارلولەر، ئیمولەر، ئەسکی. کۆچەرییە. ئەم فرقەی دواییە نزیکی ئەرزنجانە و ٤٠٠ ماڵێکی هەیە.

سینامینلی٢٥٠٠ عەشیرەتێکی شیعەی گەورەیە و لە نزیک مەڵاتییەیە. لەهجەکەیان لە کوردی زیاتر، نزیکی فارسییە.
کورەجک؟  
ئەلخاس٥٠٠ لە جنووبی شەرقی حەڵەب بەم ناوەوە شاخێک هەیە، ڕەنگە ئەم عەشیرەتە ئەو ئیسمەی وەرگرتبێ. ئەم عەشیرەتە لە بەینی «بهسنی» و «فورات»دایە.
کودەرزۆر٦٠٠ لە جنووبی بهسنییە.
قەرەحەسەن٣٠٠ ڕەنگە ئەسڵی تورکمان بێ. لە غەربی بهسنییە.
گوگەریشانلی٥٠٠ساکینە؟لە شیمالی مەرعەشدایە.
نەدەرلی؟ لە غەربی مەرعەشدایە.
دووغانلی٢٥٠گەڕۆکەلە شەرقی مەرعەشدایە.
ولیانلی؟گەڕۆکەلە نزیک مەرعەشە. عەشیرەتێکی پچووکە.
جلیکانلی؟ بەعزێکی لە مەنتیقەی وانە و بەشێکیشی لە نزیکی مەرعەشە. ئەم بەشەی دواییەی فەقیرە.
لەک کوردی؟ لە نزیک ئەتەنەیە، عەشیرەتێکی پچووکە. ئەسڵی ئەم عەشیرەتی لەکە لە ئێراندایە.
دلیقانلی٢٠٠گەڕۆکەلە دەشتی مەرعەشدایە و لە ڕەشماڵدان. هاوینان ئەچنە تۆرۆس، زستانان ٣٠ میلێک لە غەربی کلیسدا ڕەشماڵ هەڵئەدەن.
بالیکانلی٢٥٠گەڕۆکەبە کرمانجی قسە ئەکا، لە دۆڵی مەرعەشدایە.
 

لە ئیعتباری سەلاحییەوە تا نزیک موسلمیە لە هەر دوو تەڕەفی خەتی شەمەندەفەری حەلەب، عەشائیر و دێهاتێکی کوردی زۆر هەیە کە سێر مارک سایکس باسی نەکردوون. بێجگە لەمانەش لە لیوای حەلەبدا و لە غەربی حەلەب و لە دەوری «حاریم»دا عەشائیری «ئەکرادی گوم» و «قەیسەر ئەکرادی» و لە قەزای «مەنبەج»دا عەشائیری «بەزیک» و «دانائی» و «باکەت» ساکینە و لە عەینی قەزادا عەشیرەتی «ئێل بەگی» هەیە کە خێمەنشینە و لە قەراغ فوراتە. لە «جەبەل ئەلئەوسەت» و لە قەراغ ئاوی عاسی و لە جنووبی غەربی «شغر»یشدا بەعزێ عەشائیری کورد هەیە. لە نەفسی شاری حەلەبیشدا زۆر کورد هەیە. لە بەینی «حمس» و «تەرابلۆسی شام»دا و لە دەوری «جەبەل ئەلئەکراد» و «حسن ئەلئەکراد»یشدا بەعزێ عەشائیری کورد هەیە و زۆر قەدیمن. ئەم شار و چیایە بە ناوی ئەوانەوە ناو نراوە. لە نەفسی «شام»یشدا بەشێکی عەشائیری «ساڵحی»ی دەوری کفری هەیە و گەڕەکی «ساڵحییە» بە ناوی ئەوانەوە ناو نراوە، (کوردلر).