٩ ترانههای کردی کرمانجی مکری
از کتاب:
گۆرانی
اثر:
محمد مکری (1921-2007)
5 دقیقه
2074 مشاهده
٣٥٣
هەی داد هەی بێداد! لەو زوڵمی سەختم
خەتای کەس نییە، بۆ خۆم بەدبەختم
٣٥٤
ئەگەر دەمزانی لە کوێ دەنووستی
سینگەکەت دۆشەک، پێم ڕادەخستی
٣٥٥
هەر بێوەژنێ شاڵ کرمانی بێ
حەوسەت گەورە کچ بە قوربانی بێ
٣٥٦
لە خوام تەڵەبە بە ماڵ و حاڵی
قرچەشکێنت کەم، شەو بە حەڵاڵی
٣٥٧
نە ماڵم دەوێ، نە گەنجی دونیا
باڵای تۆم دەوێ بە تاقی تەنیا
٣٥٨
ئەگەر جەهەننەم وەک دوریی تۆ بێ
یا خودا بە نسیب گاوری سەر کۆ بێ
٣٥٩
ئەوا من دەڕۆم بۆ لای گەرمێنێ
ئەو دڵەی من غەریب بە جێ دەمێنێ
٣٦٠
شەوەکەی وەسڵت، هەر لە بیرمە
داوێک لە زوڵفت کەمەرگیرمە
٣٦١
سەرم سەرگەردان، پام بە کۆتەوە
سەر پەنجەم ببڕن بە لیمۆتوە
٣٦٢
لەوەی مەترسێ دینت بێ بەتاڵ
گەردن هەڵێنە وەدەر کەوەێ خاڵ
٣٦٣
ئەو باڵابەرزە، ئەو تێل بە سەرە
عالەمێ کوشتووە، خۆی بێ خەبەرە
٣٦٤
باڵاکەت بەرزە، بەقەد منارێ
کێ تەفرەی داوی؟ بەردی لێ بارێ
٣٦٥
هەر کەسێ دەیکا مەنعی من و تۆ
لە ماڵی دەرچێ ڕۆژێ هەشت و نۆ
٣٦٦
ئەوا من دەڕۆم خۆم و دڵەکەم
ئامانەتوو بێ، تاقە گوڵەکەم
٣٦٧
هەورێکی هێنا، بارانی پێوە
یا خودا نەباری، لەیلام بەڕێوە
٣٦٨
ماڵیک باری کرد، کەس نەیگێڕاوە
ماڵی لەیلام بوو، دڵخۆشیم داوە
٣٦٩
نە ماڵم دەوێ، گەنجی وە کۆ بێ
گەدایی دەکەم، چاوم لە تۆ بێ
٣٧٠
ئێرە مزگەوتە، خانەی خودایە
شەرعی من و تۆ لەکن مەلایە
٣٧١
هەی داد هەی بێداد! مردم بە تەنێ
یا ماڵم بار کەن یا ئەو کچەم دەنێ
٣٧٢
چاوم چاوەڕێ، ئەو کلکە بەردە
کەی لە ماڵ دەردێ ئەو گەردن زەردە
٣٧٣
ئەو کچە لەو ماڵە قەولی داوە پێم
دەرک و دەروازەی داخراوە لێم
٣٧٤
مانگەشەو خۆشە، مانگ لە پەرێزێ
دۆستی جوانت بێ، پڕ بە ئامێزێ
٣٧٥
مانگەشەو خۆشە، مانگ لەسەر ماڵان
دۆستی جوانت بێ دەم لەسەر خاڵان
٣٧٦
مانگەشەو خۆشە بیدا لە ئاوێ
دۆستی بە بەقا، دەڵالی نابێ
٣٧٧
قورئانێک بێنە دەستی پێدا دەم
حەتا ڕووی مردن، مەیلت بەرنادەم
٣٧٨
کەنگێ وا دەبێ شەرتی دڵداری
تۆ لە عەیش و نۆش، من لە غەمباری
٣٧٩
قەستەم بەو مانگەی خەرمانەی داوە
مەیلی چاو جوانم بە کەس نەداوە
٣٨٠
ئەو ئێوارەکەی، مانگای دەلاوان
پێم کوت بۆ ماچێک، فەرمووی بەچاوان!
٣٨١
دەترسم بمرم تۆ نەبینمەوە
بە جوانەمەرگی سەر بنێمەوە
٣٨٢
خەتای من چیە تۆ چاوت دێشێ
دایکی خۆت نییە نازت بکێشێ
٣٨٣
تۆ دوور و من دوور، بەینێک ببەستین
بە فرمێسکی چاو جۆگێک هەڵبەستین
٣٨٤
ئەوە تۆ دەڕۆی بە ناڕەزای دڵ
خودا یارت بێ مەنزڵ بە مەنزڵ
٣٨٥
وەرە ماڵەکەم هەرگیز مەچۆوە
غەمی سەد ساڵەم لە بیر بەرەوە
٣٨٦
سەر کە سەرینم، تێر بکە شینم
دەچمە ئجباری، مەرگت نەبینم
٣٨٧
یا خودا هەر شەو بێ لە ڕۆژ بێزارم
نەوەک سەگبابێک دەست دا لە کارم
٣٨٨
دەترسم بمرم نەگەم بە مرادم
یار بێ بە حاکم، نەپرسی دادم
٣٨٩
دەترسم بمرم بە چلەی زستانێ
قەل و داڵ بمخۆن یار پێ نەزانێ
٣٩٠
دەترسم بمرم، نەگرم یارێکی
بێتە سەر قەبرم ساڵێ جارێکی
٣٩١
هەناسەی ساردم کێو لە بن دێنی
داخودا خودای من چت بەسەر بێنی
٣٩٢
یا خودا هەڵقەنی ئەو کێوە لە بن
بەڵکوو پەیدا بێ عەمر و چاوی من
٣٩٣
یا خودا بە خێرێ میوانی عەزیز
بە ڕۆژی بەهار، بە شەوی پاییز
٣٩٤
ئەو چاوە جوانانەی ئەمنیان کردووە شێت
بەغیلی نابەم خودا داویە پێت
٣٩٥
بەسمان لێ بگرە، سەرانسوێ بانی
لە من ماڵی زۆر لە تۆش جوانی
٣٩٦
هەستە لە خەوێ! بزانە چم دەوی
لە گردنی زەردت دوو ماچم دەوێ
٣٩٧
هەستە لە خەوێ بەری بەیانە
حەتا پێک دەبڕێین ئاخری زەمانە
٣٩٨
هەستە لە خەوێ بزان ئەمن کێم
کوڕەکەی دوێنێم، قەولت دابۆ پێم
٣٩٩
لە خودام تەڵەبە یا مووسای کازم
مێرد گولەت بمری، بۆ خۆم دەتخوازم
٤٠٠
خودا خودامە ڕۆژ ببی ئاوا
دەستێک بگێڕم دەو باغچەی ساوا
٤٠١
دوو چاوی ڕەشت بوون بە جەللابم
پێیان بفەرموو نەدەن عەزابم
٤٠٢
هەڵکێشە خنجەر، دەبانی دەم ڕەش
بنێ لە جەرگم، بیکە بە چوار بەش!
٤٠٣
دەسرەکەی دەستت تافتەی پیوازی
خۆ من نەمردم تۆ ژن دەخوازی
٤٠٤
سابڵاخم خۆشە، کووچە بە کووچە
قیمەتی نایە مەمک هەڵووچە
٤٠٥
کراس دەرپێکەت دەڵێی دەوارە
ئەگەر بۆت دەشۆم کاکم دیارە
٤٠٦
لە خودام تەڵەبە بە گوڵ و ژاڵە بی
دایم لە سنعی چاردە ساڵە بی
٤٠٧
ئەوە مانگ هەڵات داویە لە هۆبە
ماچ کردن خۆشە نۆبە بە نۆبە
٤٠٨
چاوم چاوەڕێ، دەرکی حەسارێ
داخودا چاو جوانم کەی دێتە خوارێ
٤٠٩
خۆزگەم بەو شەوەی تۆ منت ئەسیر کرد
کرگاری خۆت بوو کێ تۆی مەجبوور کرد؟
٤١٠
هەرچەند نوێژ دەکەم، نوێژم بەتاڵە
تەحیات دەخوێنم تۆم لێ خەیاڵە
٤١١
ئەگەر دەمزانی لە کوێت دەکرد ڕاو
تۆزی خاکی ڕێت دەمکرد بە قەنداو
٤١٢
خۆ من جووتێر نیم، جووتم بولبول بێ
تۆوم ڕازیانە، خەرمانم گوڵ بێ
٤١٣
ئەو جار باری غەم نیشتووە لە لێوم
بۆ ڕەحمێ ناکەی بە دڵەی پەشێوم