٨ ترانههای کردی بانهئی
از کتاب:
گۆرانی
اثر:
محمد مکری (1921-2007)
2 دقیقه
1599 مشاهده
٣٣٤
هەرچەند دەڕوانم بە حوکم دووربین
نە یار دیارە نە شێوەی شیرین
٣٣٥
خۆ تۆ خۆت فەرمووت من بێ وەفا نیم
بێوەفایییەکەت بە چاوی خۆم دیم
٣٣٦
هەستە با بیکەیندوو دەس لە گەردەن
نە وەک پەیا بێ لە ناکاو مردن
٣٣٧
ئەگەر نەبوایە بە لۆمەی وڵات
کەپرێکم دەبەست شەو و ڕۆژ لە لات
٣٣٨
شەرت بێ گوڵی کەس نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ لە خزمەت تۆوە
٣٣٩
تا کەی دانیشم، تا کەی لەلات بم
لە خوام تەلەبە بە باڵات شاد بم
٣٤٠
من دوور و تۆ دوور تەرکی تەماشا
دایکی حۆ کوڕ بی پێت دەکەم حاشا
٣٤١
خوا دایکت بگرێ باوکت بێ ئیمان
چوون بوو بە باعس دڵی هەردوکمان
٣٤٢
خوا بینووسی، قەڵەم بیکا کار
ژن بۆ پیاوی پیر، کچ بۆ هەرزەکار
٣٤٣
یا خوا هەر شەو بێ، ڕۆژ نەبێتەوە
دەستم لە ئێخەی یار نەبێتەوە
٣٤٤
چاوان مەڕێژە! هێشتا مناڵی
سێوی نەگەیو، هەڵووژەی کاڵی
٣٤٥
ئەگەر نەمدەیتی لەو خاڵی قۆڵت
ڕۆژی قیامەت دەینم بە کۆڵت
٣٤٦
باڵاکەت بەرزە مەیدە بە خەسار
دڵ هەر ئێکێکە، مەیدە بە هەزار
٣٤٧
بە باڵای بەرزت بە سینەی تەیرت
مەگەر ئێواران تێر بکەم سەیرت
٣٤٨
بە باڵای بەرزت بە سینەی سافت
ماسی لە دەریا هاتنە تەوافت
٣٤٩
شەرت بێ لە داخت، دووەم لە قینت
خۆم بخنکێنم، پەلکەی پووشینت
٣٥٠
شەرت بێ لە داخت، تەرکی دونیا کەم
عاسا هەڵگرم، کەشکۆڵ پەیا کەم
٣٥١
ئەترسم بمرم، دونیام زۆر مابێ
عزراییل لە دەس ناڵەم بێزار بێ
٣٥٢
نارنج و ترنج، ترنجی شاران
چەقۆی دەم زێڕین، سۆقاتی یاران