١٠ ترانههای هشت هجائی سه مصراعی کردی کرمانجی مکری
از کتاب:
گۆرانی
اثر:
محمد مکری (1921-2007)
2 دقیقه
1134 مشاهده
٤١٤
کەس نازانی بۆچ دەناڵم
یاخودا گاور، بێ بە حاڵم
بەجێ ماوە چاو کەژاڵم
٤١٥
کەس نازانی بۆچ بێ ڕەنگم
گیروودەی دەستی فەرەنگم
بەجێ ماوە شۆخ و شەنگم
٤١٦
هەرچەند دەکەم، فکر و ئەندێش
تەوەلا مام، لە قەوم و خوێش
لەدوای باڵات، بووم بە دەروێش
٤١٧
هەرچەند دەکەم فکر و ڕایە
گەوهەرم کەوتە دەریایە
بە سەد غەواس بۆم دەرنایە
٤١٨
ماڵی وێران کردم چاوی
دێوانەم بۆ زولفی خاوی
ئەمنی هەژار کەوتمە داوی
٤١٩
چاوت ڕەشە دەگەڵ برۆت
بەو خاڵەیکەم دەوەرەی لیمۆت
دایکت ماچ کەم یا نە بۆ خۆت
٤٢٠
چاوت ڕەشە بەخومارەوە
مەمکت سێوە بە دارەوە
خودا داویە، مەیشارەوە
٤٢١
ماڵە بابت سەرەوژێر بێ
عزاییل بە ماڵی فێر بێ
کێ تۆی ڕەنجاند، خودا گێڕ بێ
٤٢٢
چاوت لە برۆیان ڕەشترن
لە ماری ڕەش وریاترن
هەموو ڕۆژێ ڕێگا گرن
٤٢٣
قەستەم بەو خاڵەی لە ڕووتە
فنجانەی دەستت یاقووتە
سەرهەڵێنە جەرگم سووتا!
٤٢٤
هەرچەند دەکەم، دڵ پیر نابێ
دەستم لە مەمکی گیر نابێ
یار منداڵە، بۆم ژیر نابێ
٤٢٥
نە مەجنوونم، نە فەرهادم
زەحمەتکێش و ڕەنج بەبادم
لە پاش لەیلی بێ مورادم
٤٢٦
بەو قورئانە لێم خوێندووە
بۆ خۆم لە مەلام بیستووە
خێری ماچێک سەد ڕۆژووە