چەقۆی «مالووم» و کێردەکەی شەیتان

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  782 مشاهده
چەقۆی «مالووم» و کێردەکەی شەیتان
تا خوێن بڕێژن، تیژن، بێ «هەسان»
زۆرتر لە ڕۆژی موبارەکدایە
ئەم پیاو کوشتنە و شەڕ و هەرایە
ماتەمی گەورەی نۆزدەی ڕەمەزان
بریندار کرا کە شێری یەزدان
«عەلی» «لا فَتَی»ی «بەدر» و «حونەین» بوو
هەم بابی عیلم و بابی «حوسەین» بوو
ئێشی برینی ئەو هێشتا ماوە
برین لە لەشی ئیمان کراوە
ئەمە تەقدیری ئەزەلیی خوایە
لەولاوە دەستی شەیتانی تیایە
ئەمە ئەساسی دەوری جیهانە
کە نەڵێن کەسی تیا شادمانە#لە لایێکەوە پیاو پیاو ئەکوژێ
مایشەوە برا خوێنی ئەمژێ
دوێنی «شێخ غەضبان» لە حیللە هەروا
برای خۆی کوشتی بە نای ناڕەوا
خۆی و کوڕێکی و ژن و منداڵی
کوشت و ئاگری بەردایە ماڵی
ئیرسی «قابیلە» پێمان بڕاوە
بە دیموقراتی کارمان تەواوە