هەر وەکوو «نەفی نەفی» ئیسپاتە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1014 مشاهده
هەر وەکوو «نەفی نەفی» ئیسپاتە
زوڵم لە زاڵم وەک حەسەناتە#ئەڵماس بە بەردی بێ قیمەت ئەشکێ
کە شکا ئیتر پێکا نالکێ#بەڵام «ڕووسووری» چاری کراوە
باوکی ماقووڵ بێ، بۆی داپۆشراوە#پیاوێ کە دەستی لە دەست هەڵبڕا
زۆری پێ نەچوو پێی هەڵاواسرا#شەرتە ئەو دەستەی کە هەڵدەبڕێ
ئەبێ دەستێ بێ بۆ دزی نەبڕێ#هەندێ موسیبەت کە خوا ئەینێرێ
بە سەدای کردەی بەدمان ئەژمێرێ#کە دەستت بەسەر پشیلەدا هێنا
ڕەگی کۆتر و کەوی دەرهێنا#عەرش کە بە ناڵەی هەتیو ئەلەرزێ
بۆچ بەو لەرزەیە «هیتلەر» ناتەزێ؟#تا ڕووی سەر زەمین بە خوێن سوور ئەبێ
گێپەڕەی ملی ئەو ئەستوور ئەبێ#بەهار بۆ جوان خۆشە بگەڕێ
داری پیر بە بای بەهار نالەرێ#پیری و جوانی تێکڕای زەحمەتە
یادی جوانی بۆ پیر حەسرەتە#پیر تەقاویت بوو، ناکەوێتە یاد
ئیتر دایئەنێن بە نەفسی زیاد#نازانن خۆیشیان وایان بەسەر دێ
گۆڕ وایە بەدکار دەری کەن لە دێ