پارچەی گۆرانی

از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 3 دقیقه  905 مشاهده
سەلات و سەلام لەسەر پێغەمبەر
خۆشەویستی خوا، ئەکرەم و ئەنوەر
لەسەر یاران و ئال و تابیعین
ڕەزای خودایان لێ بێ «اجمعین»
***
ئەی نووری ڕەحمەت بێ بۆ مەنزڵم
بێ بۆ ڕووناکی چاوانی دڵم
ئەی مایەی ڕەحمەت بۆ هەموو عالەم
لەبۆ فریشتە و پەری و بنیادەم
ئەی مایەی ڕەحمەت بۆ ئەهلی جیهان
مایەی کەرامەت بۆ موسڵمانان
دەستی بەخشەندەت گەیشتە عالەم
بێ فەرقی بەینی عەرەب و عەجەم
تۆ دەریای هادیی بۆ سەخا و کەرەم
تاجی شەرەفی بۆ بەنی ئادەم
***
پەروەردگاری زانای تەوانا
کاتێ کە عەینی عالەمی دانا
نووری وجوودی تۆی کرد بە ئەساس
لەبۆ ئیجادی عەینی عام و خاس
مەبەستی تەنیا هەر مەعریفەت بوو
بۆ عیبادەت و ئونس و ئولفەت بوو
مەعریفەت یانی زانستی هوشیار
بەقەد دەستەڵات بۆ پەروەردگار
تا بەو زانستە عیبادەت بکەن
بە بورجی بەرزی سەعادەت بگەن
زانستی یاسای ئەسڵ و فەسڵی دین
ڕەهبەری ئەوێ بە عەقڵ و تەمکین
جا بڕیاری دا ڕەهبەر بنێرێ
دەستووری خودا بە حەق بسپێرێ
ڕەهبەران یەک یەک یا دوو یا زیاد
ڕەوانەی کردن بۆ غایەی ئیرشاد
هەەرکام لەوانە ئەبوون بە ڕەهبەر
مژدەیان ئەدا بە «خیر البشر»
سوحوفی خودا ئەم باسەی تیایە
ڕووناکە و پاکە وێنەی مینایە
***
ئەی مایەی ڕەحمەت من بە فیدات بم
بە فیدای سینەی پڕ لە سەفات بم
ئەی خۆشەویستی خوای پەروەردگار
مایەی پیرۆزی چەرخی ڕۆزگار
تۆ بووی مەبەستی دوعای ئیبراهیم
خودا بتنێرێ بۆ عیلم ە تەعلیم
تۆ بووی مەوسووفی تەورات و ئینجیل
هەتا بتناسن بۆ سەنا و تەبجیل
پاسی تۆ ئەکا سیفرەکەی شەعیا
ناوت مەشهوور بوو لە ناو ئەنبیا
مژدەی بە تۆ دا مەسیحی ئەمجەد
«یاتی من بعدی اسمە احمدعربی»
مەقسوود هەر تۆ بووی نەک یەکێکی تر
هەتا بتناسن یەک لە یەک چاتر
بۆ تۆ بوو مژدەی هاتیفی غەیبی
لەسەر کەرامە و پاکی و بێ عەیبی
هێزی قودومی تۆ بوو لەسەر فیل
مەنعی کرد نەهات بۆ کەعبەی جەلیل
حەواڵە کران «طیر ابابیلعربی»
بۆ فەوتاندنی سوپای سواری فیل
***
گەلێ کارەسات دەرکەوتن لە عام
کاتی ویلادەی «سید الانامعربی»
شەق بوون چەند تاقی بارەگای کیسرا
یەعنی کیسرەوی ڕێگەیان بەسرا
ئاوەکەی ساوە بە ئەرزا ڕؤ چوو
جۆشی هەتاوی هەیئەتی تۆ بوو
گەلێ ڕووداوی وەها دەرئەچوون
نیشانەی بەرزی مەقامی تۆ بوون
نیشانەی دەوری پیرۆزی تۆ بوون
بەشارەی بەرزی و دڵسۆزیی تۆ بوون
چ بڵێم نازانم شەرحی تەعریفت
نایەتە دەفتەر باسی تەشریفت
کاتێ کە جیهان پڕ بوو لە غوبار
ڕوخسارت دەرکەوت پڕ بوو لە ئەنوار
بووی بە کارەبای دڵڕوبای عالەم
لەبۆ تائیفەی پەری و بنیادەم
بووی بە هۆی ڕەحمەت لەبۆ عالەمین
چون ڕەهبەرێ بووی ئازاد و ئەمین
***
سا ئەی سەروەر و سەرداری بەشەر
خاوەن لیوای حەمد لە ڕۆژی مەحشەر
نامیتخلص بێهۆشە و خامە و ناتەوان
سەرتاپای گیانی پڕە لە تاوان
ئەتاوێتەوە لە بۆتەی دەردا
ئەبێ بە سەهۆڵ لە ئاهی سەردا
هیممەتی فەرموو ئەی خاوەن کەماڵ
هەتا بێمەوە بۆ سەر ئیعتیدال
نەمرم بە خامی و عامی و نەفامی
بژیم و بمرم لەسەر ئیسلامی