عەرووزی نیشتمانی
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
738 مشاهده
سوپاس بۆ خودای «واجب الوجود»
پەروردگاری بەڕاستی مەعبوود
سەلات و سەلام بۆ پێغەمبەر بێ
لەبۆ یارانی بە جەماوەر بێ
بۆ ئەهلی بەیت و خانەدانی بێ
بۆ ئال و هەموو پەیڕەوانی بێ
پاشان بزانن، برا، بە وردی
ئەمە چەن پارچەن عەرووزی کوردی
گەر ڕاستت ئەوێ بوحووری زۆرن
بەحری هەمە جۆر، شیرین و شۆرن
من لەم نامەدا چەن بەحرێ لەوان
ئەنوسمەوە بۆ دەستەی لاوان
هەرکەس کە مەیلی لە زیادییە
باشە، چون زیادی هۆی دڵ شادییە
یەکەم لەوانە پارچەی «گۆرانی»
گەلێ مەشهوورە بۆ نیشتمانی
«فعلن، فعولن» چوار جاری تەواو
گێشی گۆرانی پێ ئەیەتە ناو