پارچەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی

از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 5 دقیقه  1013 مشاهده

چوار پارچەی ئەم بەحرە لەسەر کێشی تەفاعیل

«مفعول مفاعیل مفاعیل مفاعیلعربی»

***
ئەی سەروەری عالی سەری مەحبووبی تەعالا
قوتبی شەرەفی دائیرەکەی عالەمی والا
بارانی سەلام و کەرەم و سەیلی سەلەوات
بڕژێنە سەری خۆت و هەموو پەیڕەوی ئالا
ڕوون بوو ئوفوقی عالەمی دنیا بە جەمالا
پڕ بوو لە کەرەم عالەمی دنیا لە کەمالا
بولبول بە لیقای تەلعەتی تۆ بوو بە نەواخوان
هەرچەندە «حیجازی» نەبوو ئەوسا لە خەیاڵا
هەیوان و سەرای شەوکەتی کافر موتەزەلزیل
یانێ سەری سەرداری جەفا وا لە زەواڵا
ئەو فیلە کە وا «ئەبرەهە» هێنای بە سوپاوە
دەرچوو بە فەنا، سووک بوو وەکوو کا لە جەواڵا
یەعنی سەدەفی بەحری سەفا کەوتە سەماحەت
دەرچوو لە سەدەف دوڕڕی شەرەف، لوئلوئی لالا
چەرخێ ترە چەرخی شەرەفی نووری «محمد»
عەهدێ ترە عەهدی کەرەمی تۆ لە کەماڵا
عاقڵ بە سەفای سینەوە ڕووی کردە کەرامەت
عاریف بە وەفای دینەوە پڕ بوو لە جەماڵا
ئەی نووری بەسەر سیڕڕی بەسیرەت لەبۆ عیرفان
ئەی مەنبەعی ئەنواری هودای ڕەببی تەعالا
ئەی شەمس و قەمەر، عەرشی عولا، مەتڵەعی ئەنوار
کانی کەرەم و فەیزی عەتای باری تەعالا
دنیا بە قودوومی شەرەفت بوو بە گولوستان
نەک هەر لە زەوی، بەڵکوو هەموو عالەمی باڵا
مەشهوورە لەسەر عادەتی ئەربابی مەعاریف
ئەو ساتە کە شابێ دەمی تەحسینە لە ماڵا
مەشهوورە شەوی هاتنی قورئان لە خوداوە
ناوی شەرەفی «لەیلەیی قەدرە» لە جەماڵا
عاریف ئەڵێ ئەو لەیلە کە میلادی ئەتۆ بوو
هاوشانی شەوی لەیلەیی قەدرە لە کەماڵا
شا تالیعی ئەسعەد لە ئوفوق دەرچوو بە ئیقباڵ
لەو مانگی ڕەبیعا کە ڕەبیعیس بوو لە ماڵا
دووشەممەیی پیرۆز و دوازدە بە ژمارە
هەم فدستەمی نیسانی شورووقی لە شیمالا
هاودەم بوو لەگەڵ پینجسەد و حەفتاو سێی میلاد
میلادی مەسیحێ کە حەمیدە لە خیسالا
بڕوانە تەفائول لە هەموو لایەکەوە دێ
بۆ ناوی خۆی و باوک و دایکی لە خەیاڵا
خووی حەمد و سەنا بابی بە حەق عەبدی خودا بوو
«ئامینە» بوو دایکی کە ئەمین بوو لە میسالا
ئەو دایەنە وا ناوی «حەلیمە»ی بەسەرۆ بوو
مەسدەر بوو لە بۆ حیلم و سەلاماتی لە حاڵا
بارانی کەرامەت لە هەموو لاوە ئەباری
لافاوی سەعادەت ئەڕژا بەو دەر وماڵا
دوڕڕی سەدەفی فەزڵ و شەرەف دەرچوو لە دەریا
بەرقی ئەوەشان میسلی دوڕ و گەوهەری لالا
دەرچوو لە ئوفوق پێ لە زەوی سەر لە سەماوات
دەم پڕ لە دوعا و سینە و سەر پڕ لە سکاڵا
بەهـ بەهـ کە چ سنەوبەرێ لە بوستانی جیهانا
بەهـ بەهـ کە چ دڵبەرێ مەلایک سیما
ماوە لە حەزانەی کەرەمی جەددی مەجیدا
حەق تەربییەتی کرد و خودا مەنهەجی دادا
وەک «ادبنی ربی» ئەڵێ وا بوو بە ڕاستی
دەرزی ئەدەبی هات لە مەقاماتی موعەللا
چۆن تەربییەتێ تەربییەتی لایقی ڕەهبەر
یەعنی ئەدەب و تەربییەتی حەزرەتی مەولا
«حقا» کە خودا تەربییەتی کرد بە حەقیقەت
بەو تەربییەتەی بوو بە ئەمین بۆ هەموو دنیا
***
تا عومری گەیشتە تەمەنی ڕوشدی ڕەشیدان
عیلمی بە تەفەککور گەییە عالەمی باڵا
ئیلهامی کرا حەیفە بە غەفڵەت گوزەری عومر
بێ عیلم و عەمەل بێ بەرکە و پایە لە حاڵا
بت پەرەسیی و خۆ پەرسیی و پەستی لە مەقامات
سەرمەستیی و بەدبەختیی و دوونی لە کەمالا
ڕووی کردە تەفەککور وەکوو ئوستادی محقق
کەوتە نەزەر و عیبرەت و تەحقیق و موتاڵا
یانێ بە موتاڵای ئەسەری ئەنفوس و ئافاق
بۆ حەق و حەقیقەت بە «نعم» غەیری بە «لالا»
مانگێ لە هەموو ساڵێ بە خەڵوەت ئەچووە غار
سینەی ئەبووە مەزهەری ئەنواری تەجەللا
تا عومری عەزیزی گەییە ماوەیی چل ساڵ
پڕ بوو سەر و سینەی لە سەفای عالەمی باڵا
جا ئەودەمە جیبریلی ئەمین هاتە حوزوری
چەند ئایەتی بۆ خوێندەوە ئایاتی موعەللا
جا کەوتە نیدا و دەعوەتی عالەم بە عوموومی
بؤ وەحدەتی حەق، سیدق و سەفا، ڕەحم و موالا
پاش زەحمەت و پاش مەینەت و پاس جەهدی بە ئەزیەت
ئیسلام گەیی بە جوملە تەرەف ئەسفەل و ئەعلا
جیلێکی جەلیلی بەشەرەف هاتنە مەیدان
بۆ حوسنی ئەمەل عیلم و عەمەل حەول ە تەقالا
ئەم ڕەحمەت و ئەم نیعمەتە، ئەم سیدق و سەفایە
تابیع بە سەفای ئەهلی وەفایە لە کەماڵا
ئەی چەشمەیی دەریایی کەرەم، ڕەهبەری عالەم
ئەی عەینی عەتایا چ لە دواڕۆژ چ لە حاڵا
نامیتخلص بە تەمای ئاوی حەیاتی دەسی تۆیە
خوا زەمزەمە یا حەوزە و یا کەوسەری والا