ئیئتلافی لەفز و مەعنا
از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
877 مشاهده
یەکێکی تریش له هونەرەکانی بەدیع ئیئتلافی لەفز و مەعنایه.
ئەمەیش بریتییه لەوه ئەو لەفزانەی به کاریان دێنی له وتارا لەسەریەک شێوە بن له غەرابەت و کەمیابیدا.
خوای گەورە له قورئانا له نموونەی ئەم هونەره فەرموویەتی : تالله تفتؤا تذکر یوسف حتى تکون حرضا او تکون من الهالکینعربی ئیستا لێرەدا سوێند به حەرفی «تێ» خوراوه که سوێند خواردنێکی کەمیابه، هەروەها حەزف کردنی حەرفی «لا»یش لەسەر فیعلی «تفتؤا» کەمیابه.
من قەسەم ئەخۆم به چاوی دوژمن
چاوی دۆستەگەم دوژمنه بۆ من
ئیستا لێرەدا سوێند خوراوه به چاوی دوژمن که سوێند خواردن به چاوی دوژمن کارێکی کەمیابه. هەروەها ئەمەیش که چاوی دۆستی ئینسان ببێ به دوژمنی، کارێکی کەمیابه.