ئیئتلافی لەفز و مەعنا

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  619 بینین

یەکێکی تریش له هونەرەکانی بەدیع ئیئتلافی لەفز و مەعنایه.

ئەمەیش بریتییه لەوه ئەو لەفزانەی به کاریان دێنی له وتارا لەسەریەک شێوە بن له غەرابەت و کەمیابیدا.

خوای گەورە له قورئانا له نموونەی ئەم هونەره فەرموویەتی : تالله تفتؤا تذکر یوسف حتى تکون حرضا او تکون من الهالکینعەرەبی ئیستا لێرەدا سوێند به حەرفی «تێ» خوراوه که سوێند خواردنێکی کەمیابه، هەروەها حەزف کردنی حەرفی «لا»یش لەسەر فیعلی «تفتؤا» کەمیابه.

من قەسەم ئەخۆم به چاوی دوژمن
چاوی دۆستەگەم دوژمنه بۆ من

ئیستا لێرەدا سوێند خوراوه به چاوی دوژمن که سوێند خواردن به چاوی دوژمن کارێکی کەمیابه. هەروەها ئەمەیش که چاوی دۆستی ئینسان ببێ به دوژمنی، کارێکی کەمیابه.