تطریز

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  823 بینین

یەکێکی تریش لە هونەرەکانی بەدیع «تطریز»ە.

تەتریز بریتییه لەوه له بەشی یەکەمی شیعر یا پەخشاندا

سێ ناوی جیاواز هەبێ که مەعنایان جیا بێ و له بەشی دووەمی شیعرەکەدا سیفەتێکی دووباره کراوه ببێ به یەک لەفز.

له نموونەى ئەم هونەرەدا شاعیرى عەرەب وتوویە:

وتسقینی و تشرب من رحیق
خلیق لن یلقب بالخلوق
کان الکأس فی یدها وفیها
عقیق فی عقیق فی عقیق

«نامی»یش لەم نموونەیە بە کوردى ئەڵێ:

پیاڵە و چایی و لێوی دڵدارم
نایابن ئەمڕۆ بزانه تافیق
ئەگەر وێنەیان بێته ناو وتار
وێنەی ئاقیقه و ئاقیق و ئاقیق
***

باڵا و سوورەت و سیرەتی دڵبەر

عەرعەرە و بەدره ڕەوشتی ڕەهبەر

هەمووی نایابن له ڕووی جیهانا

له ملیار یەکێ نایەته دەفتەر