«انسجام»

لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  742 بینین

یەکێکی تر له هونەرەکانی بەدیع «انسجام»ه.

ئەم هونەره بریتییه لەوه لەفز ساغ و بێهەڵه بێ و به ئاسانی مەعنای لێوە فام بکرێ، وەک لەم بەیته شیعره عەرەبییەدا:

ما وهب الله لامریء هبة
افضل من عقله ومن ادبە

«نامی»یش ئەڵێ:

دەلیل بەسووده بۆ شەخصی عاقڵ
ئیحرازی مەرجەع بۆ نەفسی ناقیل
مودارا فەرزه بۆ پیاوی گەوره
دارایی باشه بۆ چەرخ و دەوره