اکتفاء
لە کتێبی:
بەدیع و عەرووزی نامی
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
972 بینین
یەکێکی تر له هونەرەکانی بەدیع «اکتفاء»ه.
ئەم هونەره بریتییه لەوه شاعیر هەندێ وشەی وا له قسەدا حەزف بکا که بێ باس کردنیان مرۆڤ بزانێ چین و لەبەر ئەوه باس کردنیان پێویست نەبێ، وەک لەم ئایەتەی قورئانا که ئەفەرموێ: قل هل یستوی الذین یعلمون والذین لا یعلمونعەرەبی
واته: یعلمون ما ینفعهم وما لاینفعهم که ئەمەیش له عیبارەتەکەوه دەرئەکەوێ
«نامی»یش له نموونەی ئەم هونەرەدا ئەڵێ :
لاواز ناگاتە پایەی توانا
نابن به یەکێ نەزان و زانا
وای له یادما هەموو نەفەسێ
حاڵت ئەپرسم له هەموو کەسێ