اکتفاء

از کتاب:
بەدیع و عەرووزی نامی
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  1012 مشاهده

یەکێکی تر له هونەرەکانی بەدیع «اکتفاء»ه.

ئەم هونەره بریتییه لەوه شاعیر هەندێ وشەی وا له قسەدا حەزف بکا که بێ باس کردنیان مرۆڤ بزانێ چین و لەبەر ئەوه باس کردنیان پێویست نەبێ، وەک لەم ئایەتەی قورئانا که ئەفەرموێ: قل هل یستوی الذین یعلمون والذین لا یعلمونعربی

واته: یعلمون ما ینفعهم وما لاینفعهم که ئەمەیش له عیبارەتەکەوه دەرئەکەوێ

«نامی»یش له نموونەی ئەم هونەرەدا ئەڵێ :

لاواز ناگاتە پایەی توانا
نابن به یەکێ نەزان و زانا
وای له یادما هەموو نەفەسێ
حاڵت ئەپرسم له هەموو کەسێ